بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کامەران عوسمان، ئەندامى رێکخراوى سی پی تى ئەمەریکى ئاماژەی بەوەکرد،" سەرەتا سەربازەکان لە ڕێگەی چەند کۆپتەرێکەوە لەسەر چیای (سیارا ستەورێ) جێگیرکران و بارەگایەکی سەربازیان لەسەر چیاکە دروستکرد، لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەشەوە، سەربازەکان دەستیانکرد بە کیوماڵکردنی تەواوی گوندەکانی دەڤەری گولی و هاتن و چوونی ناو گوندەکان بە تەواوی قەدەغەکرا.
ئەوەشی خستەڕوو، سەربازەکان لە گوندی (کەشان)ەوە بەرەو گوندی (بانکێ) ڕۆشتن و بازگەی هێزی پاراستنی سنوری عێراقیان تێپەڕاند و دواتر بەرەو گوندەکانی (شلین، شیلانێ، بانکێ، لێهڤانێ، ئەڤلەهێ و پیربلا) بەردەوامیان بە کیوماڵکردنەکەیاندا.
کامەران عوسمان باسی لەوەشکرد، سوپای تورکیا لە ڕۆژی دووشەممە، 28ی تەمموزەوە هەموو ڕێگاکانی گوندی کەشانی بۆ سەر ڕەز و باخ و بێستانی جووتیارەکان داخستووە و تەواوی گوندنشینەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
ئەو ئەندامەى رێکخراوى سی پی تى ئەمەریکى راشیگەیاند،" سوپای تورکیا مەبەستیەتی لە ڕێگەی ئەم ئۆپەراسیۆنەوە، ڕێگری لە گەڕانەوەی گوندنشینان بۆ سەر گوندەکانی خۆیان بکات و پڕۆژەی دروستکردنی (ناوچەی دابڕ) لە گوندەکانی سەرسنوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێبکات و بەتەواوی هەژمونی سەربازی خۆی لە ناوچەکەدا بسەپێنێت "
سەرباری بەردەوامی گفتوگۆکانی پڕۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە-تورکیا، سوپای تورکیا بە بەشداری نزیکەی 250 سەرباز، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر گوندەکانی دەڤەری گولی لە قەزای باتیفا لە پارێزگای دهۆک دەستپێکرد.
News ID 56220
Your Comment